
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه، كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى وڵات و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و دوا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى....

هه‌ر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق گۆڕييه‌وه كه ئێستا بۆ ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه. هه‌ردوولا....

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فايق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى گشتى و دوايين پێشهاته‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، گۆڕييه‌وه. هه‌ردوولا....

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى قۆناغه‌كه و هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و....

ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/4/7 دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین خوالێخۆشبوو مامۆستا شیخه‌ڵڵا ئیبراهیم، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له دوا پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد. سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵڵا گوتی: "كاكه شێخه‌ڵڵا تێكۆشه‌رێكی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان بووه، له‌مێژه....

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب مه‌لا عه‌بدوڵلا به‌حركه‌يى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى،....