ڕاگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
29/06/2023
|
هه‌واڵ
سه‌ركۆنه‌ى سووتاندنى قورئانى پيرۆز ده‌كه‌ين. كارێكى ته‌واو ناڕهوايه، ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنی ڕق و كينه و هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌كات. ده‌بێ ڕێز له بيروباوه‌ڕ و هه‌ستى ئايينى و پيرۆزييهكانى هه‌موو ئايين و ئايينزاكان بگيرێت و ڕێگه نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه ئازادی....
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له سه‌رۆك ئه‌ردۆغانه‌وه پێده‌گات
29/06/2023
|
هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركياوه پێگه‌يشت. له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك ئه‌ردۆغان پيرۆزباييى جه‌ژنى قوربانى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان خواست، هه‌روه‌ها له....
په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه
27/06/2023
|
هه‌واڵ
به گه‌رمی جه‌ژنی قوربان له ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن. با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و....
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ڵمانیا گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌دات
26/06/2023
|
هه‌واڵ
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، به‌ڕێزیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن دوا و سه‌ره‌تا گوتی: سه‌ردانمان بۆ به‌رلین له‌سه‌ر داوای به‌رێز ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بووه، ئه‌مڕۆ ئێواره دیدارێكی باشمان هه‌بوو، له‌م دیداره‌دا ئه‌و شتانه‌ی هاوبه‌ش بوون له‌نێوان....
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه
26/06/2023
|
هه‌واڵ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رلين له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق و هه‌ڕه‌شه....
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا، هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن
26/06/2023
|
هه‌واڵ
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 له به‌رلين له‌گه‌ڵ خاتوو فرانسيسكا برانتنه‌ر، سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که به ئامابوونی به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رلین به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا باسيان له ئاڵنگارییه‌کانی....