Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان 08/03/2026 | هه‌واڵ

بە بۆنەی هەشتی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانەوە، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و پێشەنگییان بۆ دەخوازم لە کاروانە پڕ لە شانازییەکەیاندا بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی.ژن لە کوردستان بە درێژاییی مێژوو ڕۆڵی شۆڕشگێڕی و ئاشتیخوازانەی....

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆك ئەردۆغان دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆك ئەردۆغان دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن 07/03/2026 | هه‌واڵ

ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.تيايدا بە وردی تیشکيان خسته‌ سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕدا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌. هەردوولا هاوڕا بوون کە پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە....

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆك ماکرۆن جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆك ماکرۆن جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە 07/03/2026 | هه‌واڵ

ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنساوە پێگەیشت.تیایدا دەربارەی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌. هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی....

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆكوەزیران ئه‌لسوودانی جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆكوەزیران ئه‌لسوودانی جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە 06/03/2026 | هه‌واڵ

ئێواره‌ی ئەمڕۆ هەینی 2026/3/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران. هەردوولا ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەیان دووپات کردەوە کە دەکرێنە سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان....

سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن 06/03/2026 | هه‌واڵ

ئەمڕۆ هەینی 2026/3/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی له‌ به‌ڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووه‌وه‌ پێگه‌يشت.لە پەیوەندییەکەدا، دوایین ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ تاوتوێ کران. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شه‌ڕ....

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە به‌ڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە به‌ڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات 06/03/2026 | هه‌واڵ

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن شێخ مستەفا، برای بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی بەڕێزیان و خانەوادە و کەسوکاری نیشتمانپەروەريان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.خوالێخۆشبوو وەک کەسایەتییەکی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پێشووتری پەروەردەی سلێمانی، دڵسۆزانه‌ تەمەنێکی لە....