Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى پرسه‌ى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى پرسه‌ى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى ده‌كات 17/01/2024 | هه‌واڵ

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ مزگه‌وتى سه‌واف له‌ هه‌ولێر، به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى و كچه‌ ساواكه‌يدا كرد كه‌ له‌ هێرشى مووشه‌كيى سوپاى پاسدارانى ئێراندا بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى ديكه‌ى سڤيل، پێرى شه‌و....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ئيستۆنيا ده‌كات سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ئيستۆنيا ده‌كات 17/01/2024 | هه‌واڵ

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئالار كاريس سه‌رۆكى كۆمارى ئيستۆنيا كرد كه‌ جارى يه‌كه‌مه‌ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. بڕيار وايه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى....

زانكۆی ستانفۆرد، ناوی د. سیروان بابان لە لیستی باشترین سەدا دووی توێژەرانی جیهان بۆ ساڵی 2023 تۆمار دەكات زانكۆی ستانفۆرد، ناوی د. سیروان بابان لە لیستی باشترین سەدا دووی توێژەرانی جیهان بۆ ساڵی 2023 تۆمار دەكات 16/01/2024 | هه‌واڵ

ڕۆژی دووشەممە ‏15‏/1‏/2024 لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل شیراتۆن لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، بە چاودێرى و ئامادەبونى بەڕێزان د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و فەوزى هەریرى سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان و سەرۆکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی....

ديدارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى ديدارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى 14/01/2024 | هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دوا ديداريدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى، ده‌رباره‌ى دۆخى وڵات هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمانى بكرێت، هه‌روه‌ها داكۆكييان له‌....

ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم 14/01/2024 | هه‌واڵ

هه‌ر له‌ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم، تيشكيان خسته‌ دوا پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و پێويستيى وڵاتيان به‌ هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى هه‌مووان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان،....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز هومام حه‌مموودى كۆبوونه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز هومام حه‌مموودى كۆبوونه‌وه‌ 14/01/2024 | هه‌واڵ

هه‌ر له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراق كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له‌ دۆخى عێراق به‌گشتى كرد و داكۆكييان له‌ پاراستنى سه‌قامگيريى وڵات و به‌دوورگرتنى له‌ لێكه‌وته‌كانى....