Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك ئيلهام ئه‌لييێڤ كۆبوونه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك ئيلهام ئه‌لييێڤ كۆبوونه‌وه‌ 17/02/2024 | هه‌واڵ

له‌ دووه‌م ڕۆژى به‌رنامه‌يدا له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيلهام ئه‌لييێڤ سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووباره‌ پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆك ئه‌لييێڤ كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵات، هه‌روه‌ها....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ 16/02/2024 | هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16 له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبوونه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبوونه‌وه‌ 16/02/2024 | هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنيدا له‌ كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لكسه‌نده‌ر شالنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌ و تيايدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانينى خۆيان ده‌رباره‌ى....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن 16/02/2024 | هه‌واڵ

له‌ درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى، كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌، هه‌ردوولا باسيان له‌ ڕۆڵ....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن 16/02/2024 | هه‌واڵ

هه‌ر له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، ئێوارى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، ده‌ر‌باره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد و بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوا پێشهاته‌كانى....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌‌رگريى به‌ريتانيا كۆده‌بنه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌‌رگريى به‌ريتانيا كۆده‌بنه‌وه‌ 16/02/2024 | هه‌واڵ

هه‌ر له‌ به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز گرانت شاپس، وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا، كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و....