Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2022-12-12T18:18:46.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى كۆماندۆ ده‌كه‌م كه‌ دواى برينێكى سه‌خت و مانه‌وه‌ى مانگێك و سێ هه‌فته‌ له‌ژێر چاودێريى پزيشكيدا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ستدا.

هاوخه‌م و هاوسۆزيانم و له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيان و هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2022/12/12