Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌‏

2023-01-16T10:38:47.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشين، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى ‏قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارو هاوڕێيانى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى ‏سلێمانى و كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن ‏داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و ‏دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏

هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشين، ته‌مه‌نێكى به‌ خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى ‏كوردى به‌خشى و به‌ كار و به‌رهه‌مه‌ جوانه‌كانى، هه‌ميشه‌ يادى به‌ زيندوويى ‏ده‌مێنێته‌وه‌. يادى به‌ خێر و گيانى شاد بێت.‏

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ‏2023/1/16‏