Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2023-08-19T11:54:14.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

=بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ند و مه‌قامبێژى ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو شوكر خه‌يات، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.

هونه‌رمه‌ند شوكر خه‌يات به‌ ده‌نگ و هونه‌ر و شاره‌زايى و به‌هره‌ى له‌ مه‌قامدا، خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش به‌ هونه‌رى كوردى كردووه‌ و ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ به‌رهه‌مى جوان و ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌قام و گۆرانى له‌ دواى خۆى جێهێشت. گيانى شاد و يادى به‌ خێر.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/8/19