يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران به گه‌رمى له ته‌واوى كرێكارانى كوردستان، سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانيان و له كرێكارانى عيراق و جيهان به‌گشتى، پيرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستى كار و كۆششيان ده‌گوشم، به ڕێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ماندووبوون و ڕۆڵيان ده‌ڕوانم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
كرێكاران وه‌ك توێژێكى گرنگ و كاريگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، وێڕای قوربانیدان و به‌شداريى كارايان له خه‌بات و پێشمه‌رگايه‌تيدا، هه‌ميشه ڕۆڵى به‌رچاويان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى وڵات‌دا هه‌يه. ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز له مافه‌كانيان بگيرێت، ژيان و شكۆيان پارێزراو بێت، ڕێكخراو و سه‌نديكاكانيان چالاك و ڕێكخراوتر بن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزه‌رى باشترى ماف و شايسته‌كان و كاژێره‌كانى كاركردنيان بن و مسۆگه‌رى ئه‌وه بكه‌ن كه كرێكاران له هه‌لومه‌رج و ژينگه‌ى دروستدا كار ده‌كه‌ن.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتگيريمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران ده‌كه‌ينه‌وه، دامه‌زراوه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش له‌سه‌ريانه له چوارچێوه‌ى ياساكاندا ڕه‌چاوى ژيان و گوزه‌رانى كرێكارانى كوردستان بكه‌ن، هه‌وڵى باشتركردنيان بده‌ن و چاودرێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاتى كاركردندا گيانيان له ده‌ست داوه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
1ى ئايارى 2022