Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌

2023-03-22T17:00:05.000000Z
پەیام و پەیوەندی

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. له‌ يه‌زدانى مه‌زن داواكارم خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ڕۆژوو و خواپه‌ر‌ستيى هه‌مووان قبووڵ بكات.

با به‌ها مرۆيى و وانه‌ و ماناكانى ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌ و هه‌وڵى پێكه‌وه‌يى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى هاوبه‌ش، تا هه‌موومان بتوانين پێكه‌وه‌ كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان تێپه‌ڕێنين، خزمه‌تێكى باشترى كوردستان بكه‌ين و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزين.

خواى مه‌زن به‌ به‌خشنده‌يى و ميهره‌بانيى خۆى هه‌مووان بپارێزێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/3/22