Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌يامێكى پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌‏

2023-07-25T12:25:27.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی ‏گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.‏

له‌م ياده‌دا به‌ پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ پرۆسه‌ى ‏سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانين و جه‌خت له‌ ته‌بايى و هاريكاريى ‏نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ‏عێراق ده‌كه‌ينه‌وه‌، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێنين.‏

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ‏2023/7/25‏