Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

باڵيۆزى چيك سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

2024-07-04T12:05:28.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/7/4 به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پيته‌ر شتيبا‌نك باڵيۆزى كۆمارى چيك له‌ عێراق به‌بۆنه‌ى ته‌واوبونى ئه‌ركييه‌وه‌، به‌ ناوى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى چيك سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق ده‌ر‌بڕى و جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.