ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩/١٠/٢٠٢٢ لە هەولێر، بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز جەیمی هامیل، جێگری کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کرد.
لە دیدارێکدا ههردوولا لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکهوه گفتوگۆیان کرد، لهسهر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بیر و ڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.
جێگری سەرۆک گرنگیی یاسای نەوت و گازی لە عێراق بە بایەخ لەقەڵەم دا و ڕوونیکردهوه کە زامنی چارەسەری کێشەی پێشمەرگە و خاک و مافە دهستوورهییهکان ئاسانتر دەکات.
هەردوولا، هاوڕا بوون لەسەر بایەخی یەکڕیزی و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بەگیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە لەپێناو داکۆکیکردن و پاراستنی مافە دەستوروییەکان و ڕەنگدانەوەی ئەم دیدە بە ئامانجی چارەسەری کێشە و گرفتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا بەڕێز جەیمی هامیل، دڵنیایی دا کە وڵاتەکەی و هاوپەیمانان بە بایەخەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانن و ئامانجیانە پرسی مافی مرۆڤ و پێکەوەژیان و پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لەم ناوچەیەدا پارێزراو بێت.