2022-11-22T11:10:19.000000Z
بەداخێکی زۆرەوە دیسان ڕوداوی دڵتەزێنی تەقینی تانکی غاز، شەوی ڕابردوو لە بەشی ناوخۆیی خوێندکاران لە شاری دهۆک دڵتەنگ و خەمباری کردین، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی دوێنێ شەوی شاری دهۆک دەکەین، کە نزیکەی ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون، داواکارین لە یەزدانی مەزن ڕۆحی کۆچکردوان بە بەهەشت شادبکات و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت، هیوای زووچاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٢/١١/٢٠٢٢