ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/8/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خاتوو فلۆرانس پارلى، وەزیرى بەرگریى فەڕەنسا و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و جموجووڵى داعشیان لە عێراق تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێویستیى بەردەوامیى ئەرکى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش و هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و مەترسییەکانى و دڵنیابوون لە بنەبڕکردنى یەکجاریى داعش کردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى ڕۆڵى کاریگەرى فەڕەنساى لە تێکشکاندنى داعشدا کرد و ئاماژەى بە ڕۆڵى هێزە فەڕەنسییەکان لە هەرێمى کوردستان کرد بەتایبەتیش مەشق و ڕاهێنانیان بە پێشمەرگە و هاریکاریى بوارى ئەمنى و هەواڵگرى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر، هەروەها پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ هەموو پشتگیرییەکانى فەڕەنسا لە بوارى سیاسى و یارمەتیى مرۆیی‌دا بۆ ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.
لاى خۆیەوە خاتوو پارلى سوپاس و پێزانینى حکوومەتى فەڕەنساى بۆ ڕۆڵى پێشەنگى هەرێمى کوردستان و پێشمەرگە لە تێکشکاندنى تیرۆرستانى داعش و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران و پاراستن و بەرگریکردنى لە پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان لە هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لە بەردەوامیى پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى فەڕەنسا لە عێراق و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاران ئامادەى بوون، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکەوتەکانى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و چۆنیەتیى هاوکاریى فەڕەنسا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاکە، برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەڕەنسا، دۆخی عێراق و گرنگیی به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کانی وڵات له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، دیالۆگی ستراتیژیی عێراق - ئه‌مه‌ریکا و به‌شداریی هه‌رێمی کوردستان تیایدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و گرنگیى هاوبەشى و کارى پێکەوەیى بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و چەند پرسێکى جێى بایەخى هەردوولا، خرانە بەر باس.
دواى کۆبوونەوەکەش سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و خاتوو فلۆرانس پارلى وەزیرى بەرگریى فەڕه‌نسا لە لێدوانێکى هاوبەشى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە کرد.
له لێدوانه‌که‌یدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازيمان له مه‌دام فلۆرانس پارلى، وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ڕه‌نسا كرد. سه‌ردانيان له كاتێكى هه‌ستياردايه كه هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وله‌تيى دژى داعشه، وه‌ك چۆن پێويستييان به پشتيوانيى سياسى و ئابوورييه. فه‌ڕه‌نسا ئه‌ندامێكى كاريگه‌رى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشاندنى تيرۆر، پشتيوانى و هاوكاریيه‌كى زۆرى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه. ئێمه به پێزانين و بايه‌خه‌وه له‌م سه‌ردانه‌يان ده‌ڕوانين كه له‌م كاته هه‌ستياره‌دا نيشانه‌ى به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ڕه‌نسايه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: فه‌ڕه‌نسا له زۆر وێستگه و قۆناغى دژوار‌دا پشتگيريى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، په‌يوه‌ندييه‌كى له‌مێژينه هه‌ردوولامان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ر له سه‌رده‌مى ئه‌نفاله‌كانى 1988ـه‌وه تا ڕاپه‌ڕينى نه‌وه‌ت و يه‌ك و ئازاديى عێراق و دواى ئه‌وه‌ش، هه‌ميشه فه‌ڕه‌نسا مامه‌ڵه‌ى دۆستێكى نزيكى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه. گه‌لى كوردستان هه‌رگيز ئه‌و پشتگيرييانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له بير ناكات.
له‌باره‌ی پشتگیرییه‌کانی فه‌ڕه‌نساشه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان گوتی: لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م دووباره سوپاسى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك ماكرۆن بكه‌م كه له ئاڵۆزييه‌كانى پاييزى 2017دا ده‌ستپێشخه‌رى كرد و گه‌مارۆى سياسى و ديپلۆماسى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان شكاند. هاوكارمان بوو له ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ديالۆگ و لێگه‌يشتنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق.
له كاتى شه‌ڕى داعشدا، وێڕاى پشتگيريى سه‌ربازى و هاريكاريى ئه‌منى، يارمه‌تيى مرۆييشى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان كرد، به‌تايبه‌تيش خوشك و برايانى مه‌سيحى و ئێزدى، هه‌روه‌ها له فه‌ڕه‌نسا ده‌رگاى بۆ كردنه‌وه و پێشوازى له ژماره‌يه‌كى زۆريان كرد.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه: هه‌رێمى كوردستان په‌رۆشى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندى و هاريكارى و هاوبه‌شييه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ده‌رگاى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا فه‌ڕه‌نسييه‌كان له‌سه‌ر پشته، ده‌توانن به‌شدارى و هاوبه‌شى له په‌ره‌پێدانى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن، به هه‌مان شێوه له بواره‌كانى سياسى، ئه‌منى، ئه‌كاديمى و كولتووريشيدا ده‌توانين بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانمان بده‌ين.
له کۆتاییی لێدوانه‌که‌یدا داوای له خاتوو پارلی کرد سڵاو و ڕێزیان بگه‌يه‌نه‌ته يه‌كه به‌يه‌كه‌ى سه‌ربازانى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان و گوتی: سوپاسى ڕۆڵيان له تێكشاندنى داعشدا ده‌كه‌ين. سوپاسى ڕۆڵى به‌ڕێزان باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و كونسولى گشتييان له هه‌ولێر ده‌كه‌ين بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانمان، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاوكاريى فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان.
دووباره به‌خێرهاتنى مه‌دام پارلى ده‌كه‌ين، زۆر سوپاس.
لای خۆیه‌وه خاتوو فلۆرانس پارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نساش له لێدوانه‌که‌یدا گوتی: زۆر سوپاس جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مه‌وێت به گه‌رمی سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بكه‌م، زۆر سوپاس بۆ ئه‌م پێشوازییه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشم كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌بڕینی پشتیوانیی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌ددی گه‌وره بوونه‌ته‌وه له ڕووی ته‌ندروستی و بواره‌كانی دیكه‌وه.
ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك، ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیشدا ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بین، ئێمه هه‌مان دوژمنمان هه‌یه كه ناوی داعشه، له‌م جه‌نگه‌ی دژی داعشدا خه‌باتی پێشمه‌رگه زۆر گرنگه و فه‌ڕه‌نسا شانازی به‌وه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌م جه‌نگه ده‌كات كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامه. جه‌نگێكی سه‌خته، جه‌نگێكی قورسه، به‌ڵام جه‌نگێكی زۆر گرنگه و ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، ئێمه موکوڕین كه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌رده‌وام بین له جه‌نگی دژی داعش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تیدا. له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕال وایت و وه‌زیری به‌رگریی حكوومه‌تی عێراقی فیدرال باسی ئه‌وه بابه‌ته‌مان كرد.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه زۆر له دۆخی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه له پشتگیریی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و پشتیوانیی زیاتر ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزرێت و ئه‌و گرژی و ده‌ستوه‌ردانه‌ی ده‌ره‌وه نابێت، پێویسته دیالۆگێكی باش له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و پێشموایه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه داعش تێكبشكێنین.
زۆر سوپاس.