Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

2024-09-04T12:27:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ، چوارشەمە 2024/9/4، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە لیو جون کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، بیروڕا سەبارەت بە دۆخی سیاسی، گەشەسەندنی ئابووری، پێشکەوتنی پیشەسازی و بازرگانی ئاڵوگۆڕ کرا و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، دووپات کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خرانە بەر باس و جەخت لە هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد بۆ سەرخستنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا، کرایەوە.

  • بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری تواناسازی و خوێندنی باڵا و چەند سێکتەرێکی تردا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.