سه‌ربه‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيشوازى له به‌ڕێز باڵيۆز جه‌ميس جيفرى، نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا و نێرده‌ى تايبه‌تى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا که به‌ڕێزان وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا، ئه‌رکی هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چالاكى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له سووريا و عێراق، دۆخى كورد و گفتوگۆى لايه‌نه كوردييه‌كان له سووريا بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانيان و يه‌كڕيزيى نێوانيان تاوتوێ كرا.
به‌ڕێز جيفرى به‌رده‌وامی پشتگیریی ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له كورد و هاوبه‌شانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش له سووريا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان ده‌كات.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها پشتگيرى و خۆشحاڵيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان له سووريا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان نيشان دا و ئاماژه‌ی به ڕۆڵى ئه‌رێنیی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو لێكنزيككردنه‌وه‌يان و هاندانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وميان و جه‌ختى له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و هاوبه‌شانيان له ناوچه‌كه كرده‌وه تا دڵنيابوون له له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كيى داعش.
په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى له سووريا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، پرسی کورد له سووریا، هێزه بیانییه‌کان له سووریا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه بوو.