پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/4/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز د. ئه‌دهه‌م ئيسماعيل نوێنه‌رى ڕێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى (WHO) له عێراق ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنايان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دابينكردن و پاراستنى مافه ده‌ستوورييه‌كانى، پشتگيرى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق ده‌كات و هيواى خواست بتوانيت له واده‌ى دياريكراوى خۆي‌دا حكوومه‌ته‌كه‌ى پێكبهێنێت، هه‌روه‌ها ڕۆڵى نوێنه‌رايه‌تيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق بۆ هاوكاريى عێراقييه‌كان له پرسى پێكهێنانى حكوومه‌ت و ڕاسته‌ڕێكردنى دۆخى سياسيى وڵات به‌رز نرخاند.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى داراييى عێراق و بڕينى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانيان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقه‌وه خسته به‌ر باس و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ناكرێت مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه پرسێكى سياسى و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌غداى به كارێكى ناده‌ستوورى و ناياسايى له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها داواى له نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كرد كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ڕۆڵى خۆى بگێرێت.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا به‌ڕێز نوێنه‌رى ڕێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى (WHO) چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ى له‌لايه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رز نرخاند و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق سوپاس و ده‌ستخۆشییان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرد، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييش سوپاسى ڕێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.