![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/05/NB_Seroki-Imarat-24-5-2024.jpg)
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/5/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌بو زه‌بى له‌لايه‌ن به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه، پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى وزه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تايبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخان و په‌ره‌پێداندا.
ده‌رباره‌ى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكهوتهكانيشى، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكهوهيى و هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌مه‌لايه‌نه‌ى وڵاتان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگرى له فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييهكان.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
![](/uploads/old_images//2024/05/NB_Seroki-Imarat1-24-5-2024-scaled.jpg)
![](/uploads/old_images//2024/05/NB_Seroki-Imarat2-24-5-2024-scaled.jpg)
![](/uploads/old_images//2024/05/NB_Seroki-Imarat3-24-5-2024-scaled.jpg)
![](/uploads/old_images//2024/05/NB_Seroki-Imarat4-24-5-2024-scaled.jpg)