Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ميندارى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى كۆبوونه‌وه‌

2024-01-14T13:54:03.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

له‌ به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدولساده‌ ئه‌لفرێجى، ئه‌ميندارى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى، له‌باره‌ى دۆخى سياسيى و ئه‌منيى عێراقه‌وه‌، گفتوگۆيان كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ تێكدانى دۆخى ئه‌منى و به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان به‌ هێرشى درۆنى، هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى بۆ عێراق لێناكه‌وێته‌وه‌.

ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، پشتگيرييان بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ناردنى شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.