
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى پيرۆزبايى له به‌ڕێز هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت كه تيايدا هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باش بۆ به‌ڕێزيان ده‌خوازێت.
له نامه‌كه‌دا بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا نووسيوويه‌تى: به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له ناخه‌وه پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵێكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه. هه‌روه‌ها هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.