Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ئيستۆنيا ده‌كات

2024-01-17T09:08:28.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئالار كاريس سه‌رۆكى كۆمارى ئيستۆنيا كرد كه‌ جارى يه‌كه‌مه‌ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

بڕيار وايه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆ بكه‌ن و بيروڕا بگۆڕنه‌وه‌.