Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

ديدارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى

2024-01-14T16:59:44.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دوا ديداريدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى، ده‌رباره‌ى دۆخى وڵات هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمانى بكرێت، هه‌روه‌ها داكۆكييان له‌ سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق و ته‌بايى و هاريكاريى پێكهاته‌كانى كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى له‌ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراليى عێراق و مسۆگه‌ركردنى ماف و شايسته‌كانى، كرايه‌وه‌.