
پێشوازی له ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا.
هه‌رێمی کوردستان پشتگیری له‌و ڕێککه‌وتنه ده‌کات و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌کگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ٢٠٢٤.١.٢٥