Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2023-12-08T21:35:50.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە داخەوە بۆ قوربانیيانی ئەم کارەساتەی کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەی یەکێک لە باڵەخانەکانی قەزای سۆران کەوتەوە، لە ناخی دڵمەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشيی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی قوربانییانی ئەم کارەساتە نەخوازراوە دەکەم، داواکارم لە یەزدان گیانی قوربانیيەکان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایيش بە کەسوکارەکانیان ببەخشێ، هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

إنا لله وإنا إليه راجعون

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣/١٢/٩