بەڕێز کاک محەمەدی حاجی محموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
لە یادی (٤٧)هەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەتاندا، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و تەواوی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، خەبات و تێکۆشانتان لە ڕێگەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.
لەم یادەدا ئومێدەوارم گشت لایەنە سیاسییەکان لەژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیيدا هەنگاو بنێن بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەى بە قوربانیدان و خوێنی ڕۆڵەی هەزارەها شەهید هاتۆتە بوون، هەروەها گفتوگۆ بکرێته بنەمای چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی لەبەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمەکەماندا بوونی هەیە، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣/٨/٨