
به‌ڕێز د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی مینبه‌ری عێراقی، پیرۆزبایی له‌به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
به‌ڕێز عه‌لاوى و شاندێكى ياوه‌رى كه له‌ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی مینبه‌ری عێراقی پێكهاتبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/6/2019 لهديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌واوى پشتگيريى خۆى و مينبه‌رى عێراقى بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و بهڕێزشيان سوپاسى سه‌ردان و پيرۆزباييى به‌ڕێز عه‌لاوى و شاندى ياوه‌رى كرد.
له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران و به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كرده‌وه.