له ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/12/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ريی به‌ڕێزان ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، له قوتابخانه‌ی دیاربه‌كری بنه‌ڕه‌تى له هه‌ولێر به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستاندا كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئه‌م ڕۆژه‌ی له هه‌موو گه‌لی كوردستان پیرۆز كرد. ئه‌مه ده‌قی وته‌كه‌یه:
به‌یانیتان باش..
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ به یاوه‌ریی به‌ڕێزان جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌ی دیاربه‌كری بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست به‌شدار ده‌بم له ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستاندا.
خۆشه‌ویستان..
ئه‌م ئاڵایه سیمبولی به‌رخۆدان و خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لێكه كه ساڵه‌های ساڵه خه‌بات بۆ ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كسانی ده‌كات تا مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت. له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه، كوردستان و كوردستانیيان هه‌موویان پێكه‌وه خه‌باتیان كردووه هه‌ر له شۆڕشی ئه‌یلوول و دوای شۆڕشی ئه‌یلوولیش پێكه‌وه بۆ یه‌ك ئامانج تێكۆشاون كه ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به تێكڕای پێكهاته‌كانييه‌وه بوو.
ئه‌مه ئه‌مانه‌تێكی پیرۆزه له‌سه‌ر شانی ئێوه كه نه‌وه‌ی ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ن و پێویسته زۆر به په‌رۆشه‌وه ئه‌م ئاڵایه هه‌ڵگرن و ئه‌و په‌یامه‌ی كه خۆشه‌ویستانی ئێمه پێشتر خه‌باتیان بۆ كردووه و هه‌وڵیان بۆی داوه، په‌نا به خوا بیگه‌یه‌نن به‌و شوێنه‌ی كه گه‌لی ئێمه ساڵه‌های ساڵ خه‌باتی بۆ كرد و قوربانی بۆ دا. ئه‌م ئه‌مانه‌ته له ده‌ست ئێوه‌ی خۆشه‌ویستدایه، ئێوه نه‌وه‌ی ئاینده‌ن، له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه ده‌بێت به چه‌كی خوێندن و فێركردن و به جددی و په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و ئاینده بچن، دڵنیام كه‌وا ئێوه ئه‌م ئه‌مانه‌ته به باشی هه‌ڵده‌گرن و ڕاده‌ستی نه‌وه‌ی دوای خۆتان ده‌كه‌ن.
له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا ده‌مه‌وێ یادی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه بكه‌ینه‌وه، یادی هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه بكه‌ینه‌وه، یادی ئه‌و شه‌هیدانه بكه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ڕزگاریی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ماندا خوێنیان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌م ڕۆژه به سه‌ربه‌رزی ببینین و بتوانین له وڵاتی خۆمان له هه‌ولێر و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له سایه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدان و خوێنی ئه‌و خۆشه‌ویستانه، ئاڵای كوردستان هه‌ڵكه‌ین، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه داده‌نوێنین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
ڕێز و خۆشه‌ویستيی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له كاروانی خه‌باتی دوور و درێژی ئه‌م وڵاته تێكۆشاون و تا ئێستا له ژیاندا ماون، لێره‌وه به ناوی ئێوه‌وه سڵاویان بۆ ده‌نێرین، سڵاو بۆ دایكی شه‌هیدان ده‌نێرین و پێیان ده‌ڵێین ئه‌م نه‌وه گه‌نجه و ئه‌م خۆشه‌ویستانه ئه‌م ئاڵایه به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌ڵده‌گرن و به ئه‌مانه‌تیشه‌وه كاری بۆ ده‌كه‌ن و به خوێندن و فێربوون و زانست ئه‌م وڵاته ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه و به‌ره‌و پێشی ده‌به‌ن.
ئه‌م ڕۆژه له گه‌لی كوردستان و هه‌ر هه‌مووتان پیرۆز بێت خۆشه‌ویستان.
زۆر سوپاس..