
2019-06-29T09:53:06.000000Z
دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٩/٦/٢٠١٩ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا، به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق کۆبوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی فیدرالی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دۆخی ناوچه‌کانی ماده‌ی ١٤٠ و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و گرنگیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێ کرا.