Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک دەستبەکاربوو

2019-05-01T03:03:16.000000Z
دەستبەکاربوون

بەرێزیان لە مەراسیمێکدا لە هەولێر رۆژی دووشەممە وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستبەکاربوو.

سەرۆک بارزانی، کە وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێم خزمەتی کردووە، بەزۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجوومەنی یاسادانانەوە لە ٢٨ی ئایار دەستنیشانکرا و لەبەردەم نوێنەرانی ناوخۆیی و جیهانیدا ولە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان لە هۆڵی کۆنفرانسی سەعد عەبدوڵا سوێندی خوارد.

لەکاتی پێشکەشکردنی یەکەم وتاریدا وەک سەرکردەی نوێی هەڵبژێردراو، سەرۆک روونیکردەوە کە چۆن کوردستان سەلماندوویەتی بووەتە " بەشێکی دیار و کاریگەر لە ناوچەکە و لە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا" و هەروەها "رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی سەقامگیریی ئابووری و سیاسی لە ناوچەکەدا"

بەڕێزیان گوتیشیان "بۆیە قۆناغەکانی داهاتوو هاوکاری و هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانمان لێدەخوازێت لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و دۆستمانمان لە جیهان... دەمانەوێت دەستی هاوکاری و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆ هەمووان درێژ بکەین."

''نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو شایسته‌ی ئایینده‌یه‌كی باشترن.

"سەرکەوتنی نوێ لە سێکتەرەکانی پەروەردە، شارەزایی زانست، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری و هاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵناسی، پزیشكی، دەروونناسی و زانستی مرۆیی، کۆمەڵگای ئێمە بەرەو ئاییندەیەکی گەشترو باشتر دەبات.''