به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له هاتنى سه‌رمايه و وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاندان و ڕێخۆشكردن و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنانى بيانى و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زياترى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به پێويستييه‌كى پێشینه‌یی زانى.
له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. نووری سه‌باح ئه‌لدلێمی وه‌زيرى پلاندانى عێراق، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و داهاتوويه‌كى باشترى دۆخى ئابوورى له وڵات، پێويستى به سياسه‌ت و ڕێكخستنه‌وه و پلان و به‌رنامه‌يه‌كى باشترى به‌ڕێوه‌بردن و كارگێريى دارايى و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كاراتر هه‌يه.
له ديداره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/9/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێريى گشتى له عێراق و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيان له‌م پرۆسه‌يه‌دا، تاوتوێ كرد.
ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى گشتيى عێراق بۆ ساڵى داهاتووى 2020 و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر، به‌تايبه‌تى پارێزگاى مووسڵ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌مباره‌يه‌وه نراون، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.