![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2020/05/NB_Shandi-Serbazi-USA-30-5-2020.jpg)
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له گرنگيى هه‌بوونى ميكانيزمێك بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق ده‌كاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌کانی ماده‌ی (١٤٠)ی ده‌ستووری عێراق كه جموجووڵ و هێرشه‌كانيان مهترسييهكى ڕاسته‌قينه له‌سه‌ر ئاسايشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات، ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ هه‌ر هاوكارييهك له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕى.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/5/2020 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێجەر جەنەرال ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ته‌ندروستى و ئابووريدا و كاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه و جموجووڵى سه‌ربازيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا تاوتوێ كرا.
ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقى كه بڕياره مانگى داهاتوو ده‌ست پێبكات و تيايدا نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێستا و داهاتووى عێراق و ئه‌مه‌ريكا تاوتوێ بكرێت، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى ئاماده‌يى و به‌شداريى هه‌رێمى كوردستان له‌و ديالۆگه و له دانان و ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆڕێكخستنه‌وه و مه‌ترسييه‌كانى فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى تيرۆرستانى داعش له عێراق و سووريا كرا كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له هه‌ردوو وڵات.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنهوهى گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختيشى له‌سه‌ر پێويستيى هه‌نگاونانى سياسى له عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته عێراقييه‌كان هه‌ست به هاوبه‌شی و متمانه و پارێزراویی ئێستا و داهاتوویان له عێراقدا بکه‌ن.
![](https://president.gov.krd/wp-content/uploads/2020/05/NB_Shandi-Serbazi-USA1-30-5-2020-1024x682.jpg)
![](https://president.gov.krd/wp-content/uploads/2020/05/NB_Shandi-Serbazi-USA2-30-5-2020-1024x682.jpg)