پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى ده‌كه‌ين و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ين كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنيدا، به‌شدار بوون.
سوپاس و پێزانينى تايبه‌تمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيران محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گيانێكى نيشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به بودجه و مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌كه‌ين.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارين ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/3
په‌يامێك له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ـ يه‌وه
2025-02-03T07:23:00.000000Z