Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان خوانێكى به‌ربانگى ساز كرد

2024-03-27T20:38:05.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/3/27 سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ به‌شداريى به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌خوانێكى بۆ ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رى وڵاتان له‌ هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرد.

له‌ وته‌يه‌كدا به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، سوپاسى ئاماده‌بووانى كرد و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ يار‌مه‌تى و پشتگيريى وڵاتانى دۆست له‌ گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزيدا كرده‌وه‌‌.