ئەمڕۆ 2024/1/24 لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی وەرزیی تۆڕی پشتگیریی ژنانی هەرێمی کوردستاندا، بە دەستپێشخەریی سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان و ئوفیسی کەنەدا لە هەولێر، سیمینارێک دەربارەی ئافره‌ت و ژینگە بەڕێوەچوو. تيايدا کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژینگە و کۆمەڵگە بەگشتی و ژنان بەتایبەتی، تاوتوێ كرا.
هه‌ريه‌كه له خاتوو بەسیمە عەبدولرەحمان، له کۆمپانیای کەسک، خاتوو خۆش محەمەد له ڕێکخراوی وادی و خاتوو ڤیان ئەحمەد له ڕێکخراوی لۆتەس فلەوەر، بير و بۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى پرسه‌كه خسته ڕوو. لاى خۆيه‌وه خاتوو تامی ئەیمس سەرۆکی ئوفیسی کەنەدا لە هەولێر، جەختى لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئەم پرسە کردەوە و سوپاسی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستانى کرد بۆ هاوبەشى و هاوکاریيان.
له سميناره‌كه‌دا خاتوو د. نەزەند بەگیخانی، ڕاوێژکار له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانی خستە ڕوو کە دەڵێ عێراق ساڵانە نزیکەی (١٠٠) هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵیی لەدەستدەدات، ئه‌وه‌ش بووه‌تە هۆی بەبیابانبوون و وشکەڵانی و خۆڵبارین و لافاو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه توێژینەوە ئەکادیمییەکان پیشانی دەدەن ئەو کاریگەرییە نەرێنییانە لەسەر ئافرەتان زۆر زیاترە.
پاشان ژماره‌يه‌ك له به‌شداربووان ده‌رباره‌ى بابه‌تى سميناره‌كه باسيان له ئەزموونی خۆيان کرد لە بەرهەمهێنانی وزەی خۆر و پەرەپێدانی بیناسازی بەپێی گۆڕانکارییەکانی ژینگه، هه‌روه‌ها لەڕووی پەروەردەیييهوه بۆ كارکردن لە سەر ناوەندەکانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لەگەڵ مامۆستا و خێزان دەربارەی کەمی ئاو، به‌كارهێنانى وزە، جیاکردنەوەی خاشاک، هه‌روه‌ها چه‌ندين بوارى ديكه‌ى وه‌ك هۆشیاری و خۆپارێزى و کاری هاوبەش و پێکەوەیی لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکاندا.
ئەندامانی تۆڕەکە كه بریتین لە نوێنەرانی دامەزراوە حکوومی و پەرلەمانی و ئەکادیمييهكان و کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا و نوێنەرانی یووئێن و دیپلۆماتکاران، بە باس و ئایدیاكانيان، سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.