Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نێچيرڤان بارزانى: هەرێمی کوردستان پێویستی بە هێزێکی نیشتمانی هه‌يه‌

2019-11-12T07:11:40.000000Z
هێزە چەکدارەکان

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/11/2019 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، به‌شدارى له‌ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولی ٢٦ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کوردستاندا له‌كۆلێژى سه‌ربازيى زاخۆ كرد و تيايدا وتارێكى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،

به‌رله‌وه‌ى ده‌ست به‌وتاره‌كه‌م بكه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ويستيم بۆ خه‌ڵكى شارى زاخۆ بنێرم، به‌خێرهاتن و سوپاسيان بكه‌م. زاخۆ مه‌ڵبه‌ندى كوردايه‌تى، زاخۆ مه‌ڵبه‌ندى كوردپه‌روه‌رى، زاخۆ جێى پێشمه‌رگه‌و خه‌بات و تێكۆشان و به‌خودانه‌. لێره‌وه‌سڵاوى گه‌رمم بۆ هه‌موو خه‌ڵكى زاخۆ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى.

زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌، زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌كه‌ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ده‌رفه‌تتان داوه‌ئه‌م ئه‌كاديمييه‌لێره‌بكرێته‌وه‌كه‌مايه‌ى شانازييه‌نه‌ك ته‌نيا بۆ كوردستان و شارى زاخۆ، نه‌ك ته‌نيا بۆ ده‌ڤه‌رى بادينان، به‌ڵكوو مايه‌ى شانازييه‌بۆ كوردستان و بۆ عێراق. زۆر سوپاس بۆ ميوانداريتان. هه‌موو لايه‌كتان به‌خێر بێن.

خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ پێکەوە، بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی ٢٦ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کوردستان دەکەین. پیرۆزبایی لە دەرچووان و دەستخۆشی لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ دەکەم بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئه‌م خوله‌. سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبوونی سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و ڕاهێنەران و عه‌ميدى كۆلێژى سه‌ربازى. سوپاس بۆ هه‌موو لايه‌ك.

گەشەپێدانی بەردەوام بە توانا مرۆییەکان، گرنگترین مەرج و پێداویستیی پێشکەوتن و پەرەپێدانە لە هەر سێکتەرێکدا بە جۆرێک وەڵامدەرەوەی خواستی قۆناغ و ڕۆحی سەردەمەکەی بێت. ئەفسەران، چەقی پلاندانان، تاکتیکی جەنگی، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی هێزی سەربازین، بۆیە تواناسازیی بەردەوام لە توێژی ئەفسەراندا گەورەترین وەبەرهێنانە لە کەرتی سەربازیدا، چونكە سەرمایەی مرۆیی لە سەرووى هەموو سەرچاوە و سەرمایەكانی تره‌وه‌يه‌.

زانستی سەربازی وەک هەر زانستێکی دیکە، پاشخان و بنەمای مەعریفیی خۆی هەیە و هاوشانی پێشکەوتنە خێراکانی تەکنۆلۆجیا و کەرەستەی جەنگی، بە بەردەوامی لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەدایە. خولی پێگەیاندن و فێربوونی بەردەوام، پێویستییەکی گرنگە بۆ هەموو ئەفسەران، بەڵکو بۆ هەموو هێزە چەکدارەکان لە هەرێمی کوردستان. پەروەردەکردن و پێگەیاندن لەسەر بنەمای نیشتیمانپەروەری و مرۆڤدۆستی و هەستی بەرپرسیاریه‌تی، جەنگاوەری خاوەن بیروباوەڕ و بەرگریکاری خاوەن ئیرادە لە ماف و بەها نیشتمانييه‌كان و مرۆڤايه‌تى بەرهەمدێنێ.

ئەفسەرانی خۆشەویست، ئێوە، لەگەڵ سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، قەڵغانی هەمیشەیی و ئامادەباشی ئەم نیشتمانەن بۆ بەرگريكردن لە بوون و مافەکانی گەلەکەتان. بیروباوەڕی نیشتمانی و بەهاى به‌رزى مرۆیی، بنەمای سەرەکیی بیرکردنەوە و شێوازی ڕەفتارتانە.

پێشمەرگە و سەرجەم هێزە چەکدارەکانی کوردستان، هێزی خاوەن مۆراڵ و ئاشتیخواز و ژیاندۆستن. ئێوە خاوەن ئەم بیروباوەڕەن. پێشمەرگە کە لە جیهاندا بە سیمبولی ئیرادە و بەرگری لە ئازادی و شارستانیی مرۆڤایەتی ناسراوە، خاوەن ئەو پاشخانەیە لە بیروباوەڕ و بەهای مرۆیی.

دەرچووانی خۆشەویست لە خولی ٢٦ی پێگەیاندن.. ئێوە کە چانسی ئەوەتان هەبووە بەشداری لەم خولە زانستی و پەروەردەییەدا بکەن و بە زانیاری و شارەزاییەکی زیاترەوە دەگەڕێنەوە سەر كاره‌كانتان، گرنگە بەرهەمی سەرکەوتنتان لەم خولەدا بە کردەیی لە کار و تواناکانتاندا ڕەنگ بداتەوە، هاوكارانتان سوودمەند بن لەو شارەزاییەی کە بەدەستتان هێناوە. کەسانی سەرکەوتوو ئەوانەن کە بەردەوام هەوڵی فێربوونی زیاتر دەدەن بۆ ئەوەی ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی باشتر و گونجاوتر جێبەجێ بکەن.

بواری خزمەت و ئەرکی ئێوە، لە ئەرکە هەرە پیرۆزەکانە له‌م وڵاته‌دا، شایانی ئەوەیە لە ئاستێکی بەرز و خوازراودا بێت. ئێوە لەگەڵ سەرجەم هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی کوردستان، هەمیشە لە ئاستی چاوەڕوانیی گەلەکەتاندا بوون، شکستپێهێنانی تیرۆریستانی داعش، بەڵگەی زیندووی ئەم ڕاستییەیە كه‌تا ئێستاش و تاهه‌تايه‌كوردستان شانازيتان پێوه‌ده‌كات. كوردستان شانازى به‌به‌رخودان و خه‌باتى ئێوه‌و ماندووبوونتان له‌سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى ده‌كات. شانازى ده‌كات به‌وه‌ى كه‌ڕۆڵه‌ى وه‌ك ئێوه‌ى هه‌يه‌بۆ به‌رگريكردن له‌خاك و له‌نيشتمان و له‌ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌م وڵاته‌و ئه‌م گه‌له‌. بەڕێزان.. هەرێمی کوردستان پێویستی بە هێزێکی چەکداری نیشتمانیی خاوەن دیسپلین و پرەنسیپی پێشکەوتووە. هێزی یەکگرتوو، خاوەن بیروباوەڕی نیشتمانی، لە سەرووى هەموو مەبەستێکی سیاسی، حیزبی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەوە بێت. هێزێکی گۆشکراو لەسەر بنەما مرۆییەکان و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیيەکانی تایبەت بە جەنگ.

هێزى پاراستنى گه‌ل و وڵات و ده‌سكه‌وته‌كان بێت، ناكرێت هێزى حيزب و لايه‌ن و گرووپه‌كان بێت. ده‌بێ دوور بێت له‌ناكۆكى و ململانێى ناوخۆ. بۆ مه‌رامى سياسى و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌سياسييه‌كان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان نابێ به ‌كار بێت. پابه‌ندى و وابه‌سته‌يى و دڵسۆزى بۆ‌نيشتمان‌، بۆ كوردستان و كوردستانييان، ده‌بێ بنه‌ماى په‌روه‌رده‌يى و خه‌بات و كارى ئێوه‌بێت. پێشمه‌رگه‌ده‌بێ خۆى قبووڵى نه‌بێت، پێشمه‌رگه‌ى حيزب و لايه‌نه‌كان بێت، ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى و ئه‌م گه‌له‌بێت.

هێزێكى نيزاميى تۆكمه‌و له‌ئاستى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێت كه‌له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌ن. بتوانێت ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كان ببێته‌وه‌، پشت به‌خۆى ببه‌ستێت. بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌بێت و نه‌كه‌وێته‌دۆخى ته‌نگاوى له‌ناكاو.

پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ئه‌منييه‌كان و خۆبه‌خشان، له‌شه‌ڕى داعش مه‌ردانه به‌رگرييان كرد و قوربانيى گه‌وره‌يان دا. ئه‌و شه‌ڕه‌بۆ پێشمه‌رگه‌ئه‌زموونێكى ته‌واو نوێ بوو. ئه‌زموونێكى قورس و سه‌خت بوو. ده‌رفه‌تێكيش بوو تا كه‌موكوڕى و كێشه‌كانى خۆمان له‌ڕووى سه‌ربازييه‌وه‌باشتر ببينين. وانه‌يه‌ك بوو كه‌ده‌بێ لێى فێر ببين و بزانين چۆن هێزێكى تۆكمه‌ى يه‌كگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ربازييه‌كان بنيات بنێين.

له‌شه‌ڕى تيرۆرستانى داعشدا هيچ جياوازييه‌ك له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارى ئه‌م حيزب و ئه‌و حيزب، ئه‌م لايه‌ن و ئه‌و لايه‌ندا نه‌كرا. مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌وه‌ك يه‌ك له‌سه‌ر هه‌موومان بوو. مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌وه‌ك يه‌ك له‌سه‌ر هه‌موو كوردستان بوو، بۆيه‌ده‌بوايه‌پێشمه‌رگه‌ش، هى هه‌ر لايه‌نێك بووبێت، پێكه‌وه‌به‌يه‌ك هێز و يه‌كگرتوويى له‌هه‌مان سه‌نگه‌ردا به‌رگرى بكه‌ن. پێكه‌وه‌قوربانى بده‌ن، پێكه‌وه‌گيان فيدا بكه‌ن و شه‌هيد و بريندار ببن. پێكه‌وه‌داستانى سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لى كوردستان تۆمار بكه‌ن.

له‌داهاتووشدا هه‌ر مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك، هه‌ر شه‌ڕێك به‌رۆكى كوردستان بگرێت، هه‌موومان ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ڕووى هه‌موومان ده‌بێته‌وه‌. جياوازى له‌نێوان ئه‌م لايه‌ن و ئه‌و لايه‌ندا ناكات. هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر نیشتمان، هەڕەشەیە لە چارەنووس و ئایندەی هەمووان بەبێ جیاکاری لە ڕووی لایەنگیریی ئایدۆلۆژی، حیزبی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبی. بۆيه‌ده‌بێ په‌ند و وانه‌له‌ئه‌زموونه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرين و ده‌بێ هێزێكى يه‌كگرتووى كوردستانيانه‌ى نيزامى و تۆكمه‌به‌پره‌نسيپ و ديسپلينى سه‌رده‌ميانه‌بنيات بنێين. هێزێك له‌يه‌ك ناوه‌ندى بڕياره‌وه‌كۆنترۆڵ و سه‌ركردايه‌تى بكرێت و ببێته‌يه‌كێك له‌سيما ديار و به‌هه‌يبه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

هێزێك كه‌لە پرۆسەیەکی گەشەپێدانی بەردەوامدا بە مەشق و ڕاهێنان، خولی پێگەیاندن و تواناسازی، فێربوونی بەردەوام و وەرگرتنی زانستی نوێ، بەهێز و پڕچه‌ك بکرێت. هاوکات ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە و کارمەندانی ئەو هێزە نیشتیمانییە کە شایستەی ئەرکە پیرۆزەکەیان بێت، بڕه‌خسێت.

به‌ڕێزان، ئيتر كاتى ئه‌وه‌يه‌كه‌به‌جورئه‌ته‌وه‌كه‌موكوڕى و گرفته‌كانمان له‌بوارى سه‌ربازيدا ده‌ستنيشان بكه‌ين و به‌گيانێكى نيشتمانييه‌وه‌دوور له‌حيزبايه‌تى و لايه‌ن و لايه‌نگيرى، به‌جورئه‌ته‌وه‌بڕيار له‌سه‌ر لادانى به‌ربه‌ستى به‌رده‌م يه‌كخستنه‌وه‌و پێشخستنى پێشمه‌رگه‌بده‌ين و هه‌موومان پێكه‌وه‌كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌چه‌كداره‌كاندا بكه‌ين.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێم، بە بایەخ و جدییەتێکی زۆرەوە، بابەتی یەکخستن و ڕێکخستنی پێشمەرگە و چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌هەند وەرگرتووە و کاری بۆ دەکات. وێڕای بەربەستەکان، ئێمە بە هەوڵ و دڵسۆزیی هەموو لایەنە خەمخۆرەکانی کوردستان و دۆستانمان، بەردەوام دەبین و هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزە، کە خوێنى شه‌هيدانى كوردستان و خه‌باتى به‌رده‌وامى پێشمه‌رگه‌كان داوام لێ ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش بە دڵنیاییەوە خواستی هەموو لایەن و کەسه‌ دڵسۆزه‌كانى ئه‌م نيشتمانه‌و ئه‌م كوردستانه‌يه‌.

جێی خۆیەتی لێرەدا سوپاسى ڕۆڵى هاوکاریی دۆستانمان بکەم، لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی وڵاته‌یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هاوکاریی دۆستانەیان، چ لە کاتی شه‌ڕى دژ بە داعش و چ لە کاتی ئاشتیدا كە پێشکەش به‌پێشمەرگەی کوردستانیان کردووه‌، هەر لە هاوکاریی ماددی و جەنگی و لۆجستییەوە تا ده‌گاته‌مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان. بە هەمان شێوەش هاوکارییان لە پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕێکخستنه‌وه‌و یەکگرتنەوەی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ وڵاتانى به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و وڵاتی دیكه‌، ئەو هاوكارییانە هه‌موويان جێی پێزانینە و هه‌رێمى كوردستان بە چاوی ڕێز و سوپاسه‌وه‌لێيان ده‌ڕوانێت.

ده‌مه‌وێ له‌كۆتاييدا دووبارە پیرۆزباییتان لێ بكەم و لەم گۆڕه‌پانه‌وه‌سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی هاوسەنگەرە شەهیدەكانتان دەنێرین له‌هه‌موو كوردستان، یادیان بەخێر و ڕێگایان هەمیشە پڕ ڕێبوار بێت بۆ خزمه‌تى وڵات و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌م گه‌له‌. هيواى چاكبوونەوە و گەڕانەوەش بۆ هەڤاڵە بریندارانەكانتان دەخوازم. سەری ڕێز بۆ بنەماڵە و كه‌سوكارى شەهیدان دادەنەوێنین كە ئازیزانی خۆیان بەم نیشتمانە بەخشی له‌زاخۆ هه‌تا ده‌گاته‌خانه‌قين و هه‌موو شوێنه‌كانى كوردستان.

دووباره‌پيرۆزباييى گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و له‌ژيانتاندا سه‌رفراز بن.

زۆر سوپاس..