سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه ده‌بێته هۆى لاچوونى سه‌رنج له‌سه‌ر داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه تيرۆرستييه ده‌كاته مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و ساقامگيريى ناوچه‌كه، بۆيه به پێويستى زانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى جدديى ڕاگرتنى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان بدات، هه‌روه‌ها نيگه‌رانيى خۆى له به‌شداريى گرووپه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسيۆنى سووريا له كرداره سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و دۆخى مرۆيى و ئه‌گه‌رى ئاواره‌بوونى هاووڵاتيانى ناوچه‌كه نيشان دا.
به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژان ئيڤ لودريان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/10/2019 له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له هه‌ولێر، دۆخى ئێستاى عێراق و گفتوگۆ و بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گرنگیى سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى و ئایندەى پرۆسەى سیاسى لە عێراق، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ فەرەنسا و چۆنیەتیى بەرەوپێشبردنيان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها بيروڕايان سه‌باره‌ت به دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى و دۆخى سووریا و پێكدادان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ڕۆژهەڵاتى فورات گۆڕييه‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا وێڕاى خۆشحاڵى به‌وه‌ى بۆ جارى حه‌وته‌مه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانيان له‌م كاته‌دا بۆ نيشاندانى پشتگيريى سه‌رۆك ماكرۆن و فه‌ره‌نسايه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌يه له نزيكه‌وه ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌لايه‌ن هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى سووريا و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ تاوتوێ بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و شاندى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن دووپات كرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانيان كرد، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسايشى لەم دۆخە ئاڵۆزەى ناوچەکەدا وەک پشتگیرى و بایەخ و گرنگیپێدانى فەرەنسا بە هەرێمى کوردستان و ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکە بەگشتى له قه‌ڵه‌م دا.