Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك ماكرۆن گه‌يشته‌ هه‌ولێر

2021-08-29T01:42:52.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

هه‌ولێر 2021/8/29

دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گه‌يشته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر له‌لايه‌ن به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.

دواى به‌خێرهێنان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، تا شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى، ياوه‌ريى سه‌رۆك ماكرۆنى كرد و ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2021/8/29 ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چن.