![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/01/NB_Nuri-Maliki-13-1-2024.jpg)
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و تهبايى، ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن.
ده‌رباره‌ى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بن.
هێرشه درۆنييهكانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
![](/uploads/old_images//2024/01/NB_Nuri-Maliki1-13-1-2024-scaled.jpg)