Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ خوشك و برايانى مه‌سيحى ده‌كات

2023-04-09T06:06:46.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

جه‌ژنى قيامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێ بێت) به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ له‌ ته‌واوى خوشك و برايانى مه‌سيحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده، شادى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌دا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ سيمايه‌كى گرنگيى ناسنامه‌ى كوردستانى و مايه‌ى شانازيمانه‌. خوشك و برايانى مه‌سيحى و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ئه‌م كولتووره‌ و ماف و ئازادييه‌كانيان ده‌بين.

جه‌ژنى قيامه‌ له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/4/9