Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

2022-03-29T13:31:43.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/3/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عيراقى كرد.‏

له‌ ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق و هه‌وڵ و ئه‌نجامه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى ‏دانيشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى ‏داهاتووى حكوومه‌تى فيدراليى عيراقيان تاوتوێ كرد.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێويستيى گه‌يشتنى هێز و پێكهاته‌ عيراقييه‌كان بۆ ڕه‌چاوكردنى ‏به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمانى و لێكگه‌يشتن بۆ چاره‌سه‌رى و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه‌ و ‏ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات كرده‌وه.‌‏