![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2022/06/DSC_7248.jpg)
ئئێوارهی ئه‌مڕۆ سێشهمه ٢٠٢3/2/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خوسره‌و جاف بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو كیسرا جاف ـ ی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان کرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی به خۆیان و که‌سوکاریان ببخشێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز خوسره‌و جاف، سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له پرسه‌كه‌یاندا.