![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2023/03/NB_Shandi-EU-8-3-2023-1.jpg)
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو سارا سكيتێدال كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپايان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕيه‌وه.
شانده‌كه ستايش و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه به‌هێزيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بۆ سهقامگيريى ناوچه‌كه و يه‌كێتيى ئه‌ورووپاش گرنگه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پاراستنى ئاسايش و ئارامى و سهروهريى عێراق له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و سوودوه‌رگرتن له‌و پسپۆڕييانهى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرده‌وه كه بۆ هه‌رێمى كوردستان پێويستن.
تاوتوێكردنى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
![](/uploads/old_images//2023/03/NB_Shandi-EU1-8-3-2023.jpg)
![](/uploads/old_images//2023/03/NB_Shandi-EU2-8-3-2023.jpg)