
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ڕۆمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز سيناتۆر تيتوس كۆرلاتسيان سه‌رۆكى كۆميته‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سيناتى ڕۆمانيا كرد كه له ژماره‌يه‌ك له سيناتۆران و باڵيۆزى ڕۆمانيا له عێراق و ديپلۆماتكاران و به‌رپرسى نووسينگهى كونسولگهرييان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕۆمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه به تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى و ڕۆڵ و به‌شداريى ڕۆمانياى له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆمانيا دووپات كرده‌وه كه ساڵانێكى درێژه به‌رده‌وام بورس و ده‌رفه‌تى خوێندن به قوتابيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان خۆشحاڵييان به سه‌ردانه‌كه‌يان نيشان دا و جه‌ختيان له ئاماده‌يى و خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رباره‌ى نيازى هاتنى كه‌رتى تايبه‌ت و چه‌ندين كۆمپانياى ڕۆمانى و ميكانيزمى كاركردنيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بيروڕايان گۆڕييهوه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

