Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم

2024-01-14T14:53:02.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

هه‌ر له‌ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لعه‌زم، تيشكيان خسته‌ دوا پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و پێويستيى وڵاتيان به‌ هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى هه‌مووان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پاراستنى سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى عێراق و پشتگيرى له‌ گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراليى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و دابينكردنى ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان.