
هه‌ر له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز عه‌بدولله‌تيف بن ڕاشد ئه‌لزه‌ييانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئارامى و سهقامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد كه له ئه‌نجامى شه‌ڕ له غه‌ززه و لێكه‌وته‌كانى هاتووه‌ته ئاراوه. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پێويستيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوچهيى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خواستى هاوبهشيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌حرێن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن و ده‌كرێ كاريان له‌سه‌ر بكرێت.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
