
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكى ديكه‌دا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 له‌گه‌ڵ خاتوو سۆفى ويڵمێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌لژيكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆر و لێكه‌وته و ئاكامه‌كانى شه‌ڕى داعش گفتوگۆ كرا و تيشك خرايه سه‌ر دۆخى كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووريا. هه‌ردوولا كۆك بوون كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، جگه له ڕێگه‌ى سه‌ربازى، ده‌بێ به به‌رنامه‌يه‌كى گشتگير هه‌موو بايهخێك به كولتوورى لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و كرانه‌وه به‌سه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه جياكاندا بدرێت، به‌تايبه‌تى له ڕێگه‌ى په‌روه‌رده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخى ئێزدييه‌كان و قوربانييانى ده‌ستى تيرۆر و ڕفێنراوه ئازادكراوه‌كانى ئێزدى و ئه‌و ياسايه كرا كه له عيراق له‌مباره‌يه‌وه تايبه‌ت به ئافره‌تانى ڕزگاربووى ده‌ستى داعش ده‌رچووه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ههڵبژاردنههكان له كاتى خۆي‌دا دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى بهلژيكاى كرد كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان و عيراق كراون.