
هه‌ر له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز گرانت شاپس، وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌وه، به‌تايبه‌تى له عێراق و مه‌ترسييان له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى وڵات، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ ڕێگه نه‌درێت ئاڵۆزييهكان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه ته‌شه‌نه بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته عێراق خۆى له پشێوى و ئاڵۆزييهكان به‌دوور بگرێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ يارمه‌تى و پشتگيريى به‌ريتانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و شه‌ڕى دژى داعش ده‌ربڕى و جه‌ختى له بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه.


