به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراليى عيراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له عيراق و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌كان به تێگه‌يشتنێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه بتوانێت ته‌حه‌دييه‌كان تێپه‌ڕێنێت و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى بكات، كێشه‌كانيش به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه گرنگه له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێن.