![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2021/10/NB_Weziri-Derewey-Qeter-16-10-2021.jpeg)
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/10/16 پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته قه‌ته‌ر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد.
دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
![](/uploads/old_images//2021/10/NB_Weziri-Derewey-Qeter1-16-10-2021.jpeg)